سەردێڕ:

لە خوێندنگەیەکی کەرکوک ١٠٠ خوێندکاری دواناوەندی لە سەرجەم وانەکان بەخشراون

AM:10:36:29/04/2024

4024 جار خوێندراوەتەوە

لە خوێندنگەیەکی خوێندنی کوردی لە کەرکوک، ١٠٠ خوێندکاری دواناوەندی لە سەرجەم وانەکاندا بەخشراون و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ ئەنجام نادەن.


خوێندنگەکە لە کەرکوکە و سەر بە خوێندنی کوردییە لە شارەکە، ٢٢٨ خوێندکاری قۆناغەکانی ٤ و ٥ی دواناوەندیان هەیە و لەکۆی ئەو ٢٢٨ خوێندکارە ١٠٠ خوێندکاریان لە سەرجەم وانەکاندا بەخشراون.

بەڕێوەبەری خوێندنگەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ توانای خوێندکارەکان خۆیان، پاشان هەوڵی مامۆستاکان لەگەڵیاندا.

ئاماژە بەوەشدەکات، خوێندکار هەبووە لە سەرەتادا زۆر گوێی نەداوە بە خوێندن، بەڵام ئێستا یەکێکە لەو خوێندکارانەی بەخشراوە لە تاقیکردنەوەکان.

سیستمی بەخشینی خوێندکار لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە ساڵانی رابردوودا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرا، لە ئێستادا لە هەرێم کاری پێناکرێت، بەڵام لە کەرکوک و خوێندنی کوردی شارەکە، کارکردن بە سیستمەکە بەردەوامە و ئەگەر خوێندکار کۆی گشتی نمرەکانی بگاتە ٨٥ و زیاتر، ئەوا لە تاقیکردنەوە دەبەخشرێت.
دیار محەمەد، کەرکوک
هـ.ئـ













گەلەری