کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارە‌كان له هەرێم و عێراق كارده‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه ئه‌منیی و به‌رگرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه به‌رهه‌مهێنان له كێڵگەى غازی کۆرمۆر ده‌ستپێبكاته‌وه.
کۆمپانیای دانەغاز لە راگەیەنراوێکدا باسى لەوەشکردووە، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی چەند رۆژی رابردوو زیانی ماددی به‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرۆمۆر كه‌وتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانیان بەشێوەكی
كاتی راگرتووە و گۆڕانکارییان لە شێوازی کارەکان کردووە.
ئەوەش خراوەتە روو، هەر بەهۆی هێرشەکەوە چوار کەس گیانیان
لەدەستداوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژى هەینی هێرشێکی درۆنی کرایەسەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر کوژرانى چوار کارمەندى بیانى و برینداربوونى دووانى
دیکەى لێکەوتەوە، بەهۆیەوە ناردنى غاز بۆ وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا راگیرا و
بەرهەمهێنانى کارەبا کەمیکرد.