سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە

AM:09:47:29/04/2024

1312 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و لە راگەیاندراوێکدا کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممەی بڵاوکردەوە و تێیدا، دەنگ لەسەر مادەیەک دەدرێت و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پێنج ماددە دەکرێت.


پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا، دەنگ دەدرێت لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە ١١ـی ساڵی ٢٠١٦ کە تایبەتە بە رێکخستنی چاندنی ئەندامەکانی مرۆڤ کە چوار ماددە لەخۆ دەگرێت.

لە بڕگەی دووەمی کارنامەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای رێکخستنی کرێکاران و فەرانبەرانی پیشەسازی لە عێراق دەکرێت کە لە ٤٨ ماددە پێکدێت.

لە بڕگەی سێیەمدا، خوێندنەوەی یەکەم دەکرێت بۆ پڕۆژەیاسای پەیوەستبوونی کۆماری عێراق بە پڕۆتۆکۆڵی ساڵی ٢٠١٦، کە پێنجەمین پڕۆتۆکۆڵە سەبارەت بەو مادانەی چینی ئۆزۆن کەم دەکەنەوە لە ساڵی ١٩٨٧، کە هاوپێچی رێککەوتننامەی ڤیەننا بۆ پاراستنی چینە ئۆزۆنەکەی ساڵی ١٩٥٨ بوو، کە دوو ماددە لەخۆ دەگرێت.

لە بڕگەی چوارەمی کارنامەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان کە بەشێک لە جەستەیان لەدەستداوە لە ئەنجامی راهێنانە رێکخراوەییەکانی ژمارە ٥ـی ساڵی ٢٠٠٩، سێ ماددە لەخۆ دەگرێت.

بڕگەی پێنجەم تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای دەزگای زیندانیانی سیاسی ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠٠٦، کە دوو ماددە دەگرێتەوە.

لە کۆتا بڕگەدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هاوتابوونی بڕوانامە و بڕوانامەی ئەکادیمی عەرەبی و بیانی ژمارە ٢٠ـی ساڵی ٢٠٢٠ دەکرێت.













گەلەری