PM:10:30:28/04/2024
3840 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و شۆفێران بڕیاردرا بە داخستنی تونێلی پیرمام بە رووی بارهەڵگرەکاندا و بڕیارەکەش لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. دەشڵێت، "بارهەڵگرەکان دەتوانن رێگای بەستۆرە و مەکردان بەکاربهێنن".
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەپێناو پاراستی گیانی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی و لەپێناو پاراستن و سەلامەتی شوفێران بڕیاردرا بە داخستنی تونێلی پیرمام بە رووی بارهەڵگرەکاندا.
ئاماژە بەوەش کراوە، بارهەڵگرەکان دەتوانن رێگای بەستۆرە-بەربیان-شێخ
توراب-مەکردان- تا دەگاتەوە جووت سایدی باسرمە بۆ هاتوچۆکردن و گواستنەوە بەکاربهێنن.
وتیشی، " هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە تونێلەکەوە بارهەڵگرەکان دەبێتە
هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لە تونێلەکەدا و ئەوەش مەترسی بۆسەر شۆفێران و هاوڵاتیان
دروستدەکات".
باس لەوەش کراوە، تونێلی پیرمام رێگایەکی گەشتیاری و ئابوورییە لە
ناوچەکدا بۆیە هاتوچۆکردنی بارهەڵگرەکان لەمەودوا
رێگەپێدراونییە و بڕیارەکەش لە رۆژی دووشەممە ٢٩ـی نیسانی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری
جێبەجێکردنەوە.