سەردێڕ:

سودانی: عێراق هەماهەنگییە ئابووریەکانی لەگەڵ سعودیە فراوان دەکات

PM:10:10:28/04/2024

2736 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاوی کردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە رایگەیاند، عێراق خواستی فراوانکردنی هەماهەنگیی ئابووری لەگەڵ سعودیەدا هەیە لەپێناو برەودان بە گەشەکردن و دابینکردنی دەرفەتی نوێ لە بوارە ئابوورییە جۆراوجۆرەکاندا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی شانشینی سعودیە کۆبووەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا سودانی خواستی عێراقی دەربڕی بۆ فراوانکردنی هەماهەنگییە ئابوورییەکان و برەودان بە گەشەکردن و دابینکردنی دەرفەتی نوێ لە بوارە ئابوورییە جۆراوجۆرەکاندا لەگەڵ شانشینی سعودیەدا.

ئەوەش خراوەتە روو، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە باسی لەوە کرد، سعودیە بە پەرۆشە بۆ گەیشتن بە باشترین پەیوەندی لەگەڵ عێراق و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.













گەلەری