سەردێڕ:

هەولێر؛ بەهۆی سوتانی ماڵێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:04:27:28/04/2024

1648 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لە گوندێکی سنوری هەولێر بەهۆی سوتانی ماڵێکەوە ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستە روو، لە گوندی گردە رەشەی گەورە لە سنووری هەولێر ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە.

وتیشی، ماڵەکە بەشێوەی کابینە بووە و بەتەواوی سوتاوە و هەندێک لە دراوسێکانی ئەو ماڵەش دەڵێن، "تاوەکو ئێستا هۆکاری سوتانی ماڵەکە دیار نیە ".

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شوێنی رووداوەکەوە ئەوەشی خستە روو، بەهۆی سوتانی ئەو ماڵەوە ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ کە لە ماڵەکەدا بووە گیانی لەدەستدا.

باسی لەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.













گەلەری