سەردێڕ:

سروە عەبدولواحید: دواخستنی هەڵبژاردن نایاساییە و ناکرێت هێزە سیاسییەکان ملکەچی لایەنەکانی دەسەڵاتی هەرێم ببن

PM:03:42:28/04/2024

3344 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنی هەرێم نایاساییە و ناکرێت هێزە سیاسییەکان ملکەچی لایەنەکانی دەسەڵاتی هەرێم ببن. دەشڵێت، "نەوەی نوێ ئەگەر وەک تاکە لایەن دژی دواخستنی هەڵبژاردن بمێنێتەوە، لەسەر ئیرادەی خۆمان دەبین و جگە لە ئیرادەی گەلەکەمان، ملکەچی ئیرادەی هیچ لایەنێک نابین".


ئەمڕۆ یەکشەممە، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، ئەوان وەک نەوەی نوێ، ئەگەر وەک تاکە لایەن لە دژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بمێننەوە، لەسەر هەڵوێستی خۆیان بەردەوام دەبن و جگە لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان، ملکەچی ئیرادەی هیچ لایەنێک نابن.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەش کردووە، دەبێت لایەنە سیاسییەکان وا لە پارتی بکەن کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات، نەک ملکەچی ئیرادەی پارتی ببن.

ئەوەشی خستووەتە روو، "ئێمە وەک نەوەی نوێ بەدیلی سیاسین لە هەرێم، بۆیە ناکرێت بەدیلی سیاسی بیت و وابەستەی ئیرادەی لایەنەکانی دیکە بیت".













گەلەری

‌بەپەلە