سەردێڕ:

لایەنە سوننەکان لەسەر دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان رێککەوتن

AM:09:01:28/04/2024

7036 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەی لایەنە سوننەکاندا بڕیار لەسەر دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق دراوە.


شەوی رابردوو هەر سێ لایەنی حەسم و سیادە و عەزم بە ئامادەبوونی سەرکردە سیاسییەکانی سوننەکان لە ماڵی خەمیس خەنجەر کۆبوونەوە، بەپێی زانیارییەکانیش لایەنە سوننەکان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی سالم عیساوی بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق دیاری بکرێت.

باس لەوەش کراوە، لایەنە سوننەکان نایانەوێت لەوە زیاتر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کە بە پشکی خۆیانی دەزانن بە وەکالات ببرێت بەڕێوە، لەبەر ئەوە داوایان لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کردووە پەلە بکەن لە یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت مانگی یانزەی ساڵی رابردوو بەهۆی سکاڵایەکەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەوکاتەی پەرلەمان بەبڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان دوورخرایەوە، لایەنە سوننەکانیش بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە هەریەکە لە سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی و شەعلان کەریمیان بەربژێکرد، بەڵام هەریەکە لە مەحمود مەشهەدانی و شەعلان کەریم لە بەربژێری بۆ ئەو پۆستە کشانەوە.













گەلەری