بڕگەى هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بۆ دانیشتنى پەرلەمان زیاد کرا و بڕیارە دەنگ لەسەر هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بدرێت.
ئەمڕۆ شەممە، راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق بڵاوى کردەوە، بڕگەى هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمان زیاد کراوە و دراوە بە موحسن مەندەلاوى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمان بۆ ئەوەى سەرۆکى پەرلەمان دیارى بکرێت.
هەریەک لە سالم عیساوى و مەحمود مەشهەدانى و تەلال روبێعى رکابەرى بۆ بردنەوەى
پۆستی سەرۆکى پەرلەمان دەکەن، دواى ئەوەى لە ناوەڕاستى مانگى ١١ـی ساڵى رابردوودا،
دادگاى فیدراڵى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى لە پۆستەکەى دورخستەوە.
هاوکات هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، هەمواری یاسای
نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی په‌سه‌ند کرا، بەپێی یاساکە کەسانی تۆمەتبار بە زیاتر لە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێن.
هاوکات، له هه‌مواره‌كه‌دا
ناوی یاساكه له نه‌هێشتنی له‌شفرۆشییه‌وه گۆڕاوە بۆ یاسای نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی
و لادانی سێكسی و بەگوێرەی یاساکە، ئه‌نجامدانی پرۆسە
سێکسیەکان له‌گه‌ڵ زیاتر له كه‌سێك له به‌رامبه‌ر پاداشتێك یاخود بێبه‌رامبه‌ر،
وەک کارێکی نایاسایی دەستنیشان کراوە.