سەردێڕ:

نرخی مریشک بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینی

PM:03:03:26/04/2024

2016 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی یەک کیلۆ مریشک بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی بەرهەمهێنان و دابینکردنی مریشک گەیشتە نزیکی چوار هەزار دینار، نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی مریشک لە بازاڕەکانی سلێمانی دابەزی بۆ نزیکی دوو هەزار دینار.


ئەمرۆ هەینی، بەشێک لە مریشک فرۆشانی سلێمانی لەبارەی دابەزینی نرخی مریشکەوە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، لە ماوەکانی رابردوودا بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی دابینکردنی مریشک لەلایەن دەواجنەکان و زیادکردنی هەناردەکردنی مریشك بۆ خوارووی عێراق نرخی مریشک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئاماژەیان بەوەش کرد، نرخی مریشک نزیک دەبوەوە لە چوا هەزار و ٦٠٠ دینار کە ئەوەش ببوە بارگرانی بۆ سەر هاوڵاتیان، بەڵام لە ئەمرۆوە بەهۆی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی دەواجنەکانی هەرێم نرخی مریشک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

باسی لەوەش کرد، نرخی مریشک لە ئێستادا لە نێوان دوو هەزار و ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ دینارە بۆ هەر کیلۆیەک و پێشبینیش دەکەن بەهۆی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی دەواجنەکانەوە نرخی مریشک زیاتر داببەزێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو بەهۆی هاوردەکردنی مریشک لە دەرەوەی عێراق کە بووە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی، نرخی مریشک وهیلکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.













گەلەری