سەردێڕ:

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: ئامادەکاری تەواو دەکەین بۆ وەرزی حەجکردن

PM:06:12:23/04/2024

780 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەکان و ئامادەکاری پێویستیان کردووە بۆ گەشتکردنی ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە جێبەجێ کردنی پلانی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ ئەو کەسانەی ئەمساڵ دەچنە حەج لە رێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی حەج و عومرە ئامادەکاری پێویستیان کردووە بۆ ناردنی ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ خاکی مەککە بەمەبەستی ئەنجامدانی حەج.

ئەوەشی خستە روو، جگە لەو ژمارە فڕۆکانەی هەیە، چەند فڕۆکەیەکی دیکە ئامادە کران و تایبەت کران بۆ وەرزی حەج و گواستنەوەی ئارەزومەندان بۆ مەککە.













گەلەری