سەردێڕ:

حاکمی دوبەی: ئەرکی ئێمەیە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکەینەوە

PM:03:27:20/04/2024

5180 جار خوێندراوەتەوە

حاکمی دوبەی رایگەیاند، دروستبوونی لافاو قەدەری خودایە، بەڵام نابێت بکرێتە بەهانە بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی. دەشڵێت، "هەر کەسێک بەهۆی لافاوەوە زیانی پێگەیشتبێت، قەرەبوو دەکرێتەوە".


ئەمڕۆ شەممە، محەمەد بن راشد، حاکمی دوبەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، دروستبوونی لافاو قەدەرێکی خودایە، بەڵام ناتوانن بیکەنە بیانوو بۆ خۆشاردنەوە لە بەرپرسیارێتی، چونکە ئەرکی دەسەڵاتە چارەسەرێک بدۆزێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە بەرپرسیارانە بەرامبەر بە دۆخەکە بجوڵێنەوە چونکە ئەرکی دەسەڵات و حکومەتە قەرەبووی هەر کەسێک بکاتەوە کە بەهۆی لافاوەوە زیانی پێگەیشتووە.

باسی لەوەش کردووە، دەبێت لێپێچینەوە لەوە بکرێت کە بۆچی لافاو دروستبووە و سەرەتاش لە حاکمی دوبەیەوە وەک بەرپرسیاری یەکەمی کەم و کورتییەکان دەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت. دەشڵێت، "قەرەبووی سەرجەم زیانلێکەوتووەکان دەکەینەوە لە خێراترین کاتدا".

ئەوەش لە کاتیکدایە، دوای ئەوەی بۆ چەند رۆژێک بارانی بەخووڕ بەردەوامی هەبوو لە ئیماڕات، بەهۆیەوە لە دوبەی لافاو دروست بوو و چەندین ئۆتۆمبێل ژێرئاو کەوتن و تا ئێستاش شەقامەکانی دووبەی کاریگەری لافاوەکەیان بەسەرەوە ماوە.













گەلەری