سەردێڕ:

لە هەفتەی داهاتوودا لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران دەبارێت

PM:07:35:19/04/2024

2280 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەکان لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە نمەباران لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی داهاتوودا و بە دیاریکراوی لە رۆژی یەکشەممەوە نمەباران لە بەشێک لە ناوچە جیاواز و شاخاوییەکانی هەرێم دەبارێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، بارینی نمەباران لەو ناوچانە تاوەکو رۆژی سێشەممە ٢٣ـی نیسان بە رێژەی جیا جیا بەردەوام دەبێت.

هاوکات، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی شەممە، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و لە هەندێک ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور. وتیشی،" پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ١-٢ پلە نزم دەبنەوە".


 













گەلەری