سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: نامانەوێت گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل فراوانتر ببێت

ئەنتۆنی بلینکن - وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
PM:04:55:19/04/2024

888 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک ئەمریکا نایەوێت گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران فراوانتر ببێت و بۆ ئەو مەبەستەش داوایان کردووە هەردوولا پابەندی یاساکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بن.


ئەمڕۆ هەینی، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەمریکا بەهیچ جۆرێک لە پلانەکانی فراوانبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەبووە و نەشیان ویستووە گرژی و ئاڵۆزییەکان بگەنە ئەو دۆخەی کە لە ئێستادا دەبیندرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هۆشداریان داوەتە ئێران و ئیسرائیل کە پابەندی یاساکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ببن و کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزییەکان بهێنن بەرلەوەی فراوانتر ببێت چونکە فرانبوونی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرژەوەندی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، میدیاکانى ئیسرائیل و ئەمریکا بڵاویان کردەوە، شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشیکردووەتە سەر چەند پێگەیەکی سەربازی ئێران لە نزیک شاری ئەسفەهان لە ناوەڕاستی ئێران، بەرپرسانی سوپای ئەو وڵاتەش دەڵێن، هێرشەکان زیانیان نەبووە و ژمارەیەک درۆنیان خستووەتە خوارەوە و بنکە ئەتۆمییەکان سەلامەتن.

هاوکات، درەنگانی شەوی ١٣ی ئەم مانگە ئێران لە رێگەی سەدان مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر خاکی ئیسرائیل، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ بۆردوومانکردنی کوسوڵخانەکەی لە دیمەشق کە بوە هۆی کوژرانی بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران.













گەلەری