سەردێڕ:

بەهۆى لافاوەوە لە چەند وڵاتێکى کەنداو ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:07:36:17/04/2024

1520 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى بارینى بارانى بەخوڕ و دروستبوونى لافاوەوە لە عومان و ئیمارات و سعودییە لافاو دروستبووە، تا ئێستا ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانى ماددى زۆریشى لێکەوتووەتەوە.


شەپۆلى بارانە سەرەتا عومانى گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین شوێنى گشتى و بیناى حکومەت ژێرئاو کەوتوون.

کەشناسى ئیمارات بڵاوى کردەوە، لە ماوەى ٤٨ کاتژمێرى رابردوودا لە ئیمارات زیاتر لە ٢٥٥ ملیم باران باریوە و ئەوەش زۆرترین بڕە تۆمارکرابێت لە مێژووى ئەو وڵاتەدا و بەهۆیەوە زیانى ماددى زۆرى لێکەوتووەتەوە.

هەروەها لافاوەکە رۆژهەڵاتى سعودییەشى گرتووەتەوە و زیانى ماددى زۆرى لێکەوتووەتەوە.













گەلەری