سەردێڕ:

ئۆکرانیا: شکستمان بە ١٦ هێرشی ئاسمانی روسیا ‌هێناوە

PM:11:32:10/04/2024

1240 جار خوێندراوەتەوە

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا رایگەیاند، جارێکی دیکە لەلایەن روسیاوە چەند مووشەک و درۆنێکیان ئاراستە کراوە، بەڵام بەر لەوەی ئامانجەکانیان بپێکن تواندراوە وەڵامبدرێنەوە. دەشڵێت، "١٤ درۆن و دوو موشەکی بالیستی خراونەتە خوارەوە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، میکۆلا ئەولیشۆک فەرماندەی هێزی ئاسمانی باشووری ئۆکرانیا بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاند، لەسەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی رووسیا – ئۆکرانیا سەدان جار وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی روسیایان داوەتەوە و ئەمڕۆش دووبارە لە وەڵامدانەوەیەکدا ١٤ درۆنی ئەو وڵاتە خراونەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لە درۆن دوو موشەکی بالیستی ئاراستەی وێستگەیەکی کارەبا کرابوو بەرلەوەی ئامانجەکانیان بپێکن لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە تواندرا بخرێنە خوارەوە. وتیشی، "بە تێکڕا ١٧ درۆن ئاراستەی وێستگە کارەباییەکان کرابوو ،بەڵام سێ لە درۆنەکان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە بەر لەوەی بگەنە ناوچەکە کەوتوونەتە خوارەوە".

 

لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢، بە فرمانی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا، سوپای ئەو وڵاتە هێرشی زەمینیان بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا دەستپیکرد و لەو کاتەوە بە هەزاران کەس لە هەردوولا کوژراون بەهۆی جەنگەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هێرشی بەرفراوانی درۆنەکان لە ساڵی رابردوەوە بە شێوەیەکی فراوان و ئاشکرا دەستی پێکردووە و هەردوو وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو دەستیان کردووە زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابووری و وزەی ناوچەکانیان.













گەلەری