سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: دوای پاكبوونەوەی ئاوی زێی بچووک دابەشکردنی ئاو دەست پێدەکاتەوە

PM:06:12:29/03/2024

2996 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەدوای ئەوەی بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە بڕێکی زۆر سوتەمەنی رژایە نێو زێی بچوکەوە لە دوکان، لە ئێستادا دابەشکردنی ئاو راگیراوە تاوەکو بەتەواوی ئاوەکە پاک دەبێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆی نێوان دوو بارهەڵگری سووتەمەنی لە دوکان، بڕێک لە سووتەمەنی کەوتووەتە ناو زێی دوکانەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەوەی ئاوی دوکان پیس بووە، لە ئێستادا دابەش کردنی ئاو وەستاوە تاوەکو ئاوەکە پاک دەبێتەوە.

دوێنێ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی باسی لەوە کرد، لەپێناو سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان و سەلامەتی هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوکان-سلێمانی دابەشکردنی ئاو راگیراوە، تاوەکو دڵنیا دەبنەوە لە پاکبوونەوەی ئاوەکە. وتیشی، " پاش دڵنیابوونەوە لە پاکبوونەوەی ئاوەکە، دابەشکردنی ئاو لەو دوو پڕۆژەیە دەست پێدەکاتەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنی لە سەنتەری دوکان رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو بارهەڵگری سووتەمەنی روویدا و بەهۆی رووداوەکەوە هەردوو بارهەڵگرەکە گڕیان گرت.
رێنواز نامیق - سلێمانی 













گەلەری