ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، لە بەسڕە باندێکی بازرگانیکردنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە کە ماددەی هۆشبەری لە گوێزدا شاردبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی، ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ڤیدیۆیەکدا بڵاویکردەوە، لە بەسڕە باندێکی بازرگانیکردنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.
باس لەوەش کراوە، باندەکە
کە ١١ کەس پێکهاتووە و لە بەسڕە و بەغدا و دیوانیە و کوت کاری کردووە و ماددەی
هۆشبەری فرۆشتووە.
ئەوەش خراوەتە روو، لە
سەرەتادا ئەندامێکی باندەکەیان دەستگیرکردووە و دواتر لەڕێگەی زانیارییەکانی ئەو
ئەندامەوە توانیویانە باندەکە دەستگیربکەن و دەست بەسەر ماددە هۆشبەرەکانیشیدا
بگرن.
ئاماژە بەوەش کراوە، باندەکە
بڕێک لە ماددەی هۆشبەری لەنێو توێکڵی گوێزدا شاردووەتەوە تاوەکو ئاشکرا نەبن.