سەردێڕ:

ئۆکرانیا: ٥٨ درۆنی روسیمان تێکشکاندووە

PM:02:08:29/03/2024

900 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا رایگەیاند شەوی رابردوو ٥٨ درۆن و ٢٦ مووشەکی روسیان تێکشکاندووە.


ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوە کردووە، شەوی رابردوو روسیا بە ٥٨ درۆن و ٢٦ مووشەکی کرۆس هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا.

ئەوەشی خستووەتە روو، سەرجەم هێرشەکانی روسیا پوچەڵکراونەتەوە و درۆن و مووشەکەکانیان تێکشکاندووە.

لایخۆشییەوە، پۆڵەندا رایگەیاند، دوای هێرشەبەردەوامەکانی روسیا بۆسەر ئاسمانی ئۆکرانیا فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی وڵاتەکەیدا بڵاوکردووتەوە.

پێشتر، میکۆلا ئەولیشۆک فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا رایگەیاند، هێزەکانی سوپای روسیا بەردەوامن لە هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی ئۆکرانیا و هێرشەکانیان چڕتر کردووەتەوە.

هاوکات، بەرپرسانی روسیا رایانگەیاند، لە باشووری روسیا ١٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی ئۆکرانیایان تێکشاندووە پێش ئەوی ئامانجەکانیان بپێکن.

لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢، بە فرمانی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا، سوپای ئەو وڵاتە هێرشی زەمینیان بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا دەستپیکرد و لەو کاتەوە بە هەزاران کەس لە هەردوولا کوژراون بەهۆی جەنگەوە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووەوە، هەردوو وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە هێرشەکانیاندا.













گەلەری