سەردێڕ:

لێدوانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بودجەی ئەمساڵ

PM:11:30:28/03/2024

5708 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیوادارن هەفتەی داهاتوو خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ بگاتە پەرلەمان. دەشڵێت،" لە بودجەی ئەمساڵدا پارەیەکی دیاریکراومان بۆ پارێزگاکان تەرخان کردووە ".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێیان وابوو لە دانیشتنی رابردوودا، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ بدات و هەموار بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد ، بەهیوان هەفتەی ئایندە یاسای بودجەی ئەمساڵ بگاتە پەرلەمانی عێراق و هەموار بکرێتەوە، چونکە هەندێک پارێزگا و وەزارەت هەن کە پارەیان راگیراوە و چاوەڕێی پەسەندکردنی خشتەی بودجەن.

ئەوەشی خستە روو، لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٤دا رێژەیەکی پارە دیاری کراوە بۆ پارێزگاکان و گرنگییەکی زۆریان بە کەرتەکانی تەندروستی، پەروەردە، وزەی کارەبا و نیشتەجێبوون داوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، بڕەکەی ١٩٨ ترلیۆن و ٦٨٣ ملیار و ٧١٩ ملیۆن و ٤٧٢ هەزار دینارە بۆ هەر ساڵێک و تیایدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٧٠ دۆلار جێگیرکراوە و نرخی ١٠٠ دۆلاریش بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی کە هەزار و ٣٠٠ دینارە پەسەندکراوە، هاوکات، ٦٤ ترلیۆن دیناری بە کورتهێنان دانراوە.

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دا بە رێژەی لە ١٢,٦٧٪ دەنگی لەسەردرا.

وابڕیارە بۆ ئەمساڵ یاسای بودجە جارێکی دیکە بچێتەوە پەرلەمانی عێراق و هەموار بکرێتەوە.













گەلەری