سەردێڕ:

لە مانگی رەمەزاندا چ کاتێک گونجاوە بۆ خواردنی شیرینی؟

PM:07:01:28/03/2024

1680 جار خوێندراوەتەوە

ئاستی شەکری خوێن لە مانگی رەمەزاندا دادەبەزێت بەهۆی نەخواردنی خواردن لە ماوەی بەڕۆژوو بوونەکەدا، هەر ئەمەش وایکردووە بەڕۆژووان پەنا بۆ خواردنی شیرینی زۆر ببەن دوای رۆژوو شکاندن.


لە بابەتێکی ماڵپەڕی " alaraby" دا، باس لەوە دەکات چ کاتێک گونجاوە بۆ خواردنی شیرینی لە مانگی رەمەزاندا، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خواستی جەستە بۆ شەکر لە مانگی رەمەزاندا، پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە پێویستە ئەو ژەمەی لە کاتی بەربانگدا دەیخۆین ریشاڵ و کاربۆهیدراتی تێدابێت لەگەڵ گەنم و شۆفان و پڕۆتین.

هەروەها باشترە پشت بە شەکرە سروشییەکان ببەستن وەک میوەی تازە یان وشککراوە، ئەمەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رێژەی شەکر و چەوری و نەخواردنی شیرینی زۆرە بە گشتی.

پسپۆڕان جەختیان لەوە کردووەتەوە، ئەو خۆراکانەی لە کاتی بەربانگدا دەخورێت، بە شێوەیەکی راستەوخۆ پێویستی جەستە بە شەکر دوای بەڕۆژووبوون رێکدەخات.

لەم چوارچێوەیەدا "عائیشە مەعسومی" پسپۆڕی خۆراکی ئاماژە بە بڕ و کاتی پێویستی خواردنی شیرینی دەکات لە مانگی رەمەزاندا، بە شێوەیەکی دروست بۆ ئەوەی زیانەکانی کەم ببێتەوە لە هەمان کاتدا خۆمان لێی بێبەش نەکەین.

سەبارەت بە کاتی گونجاو بۆ خواردنی شیرینی پسپۆڕەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ "العربي" دا پشتڕاستی کردەوە، پێویستە دوو بۆ سێ کاتژمێر دوای بەربانگ بێت، چونکە جەستە لەو کاتەدا هەست بە تێربوون دەکات و بڕێکی زۆر ناتوانیت بخۆیت.

سەبارەت بە خراپترین کاتەکانی خواردنی شیرینی، ئەو پسپۆڕی خۆراکیە دەڵێت، "خواردنی شیرینی بە گەدەی بەتاڵ یان راستەوخۆ دوای بەربانگ کاریگەری لەسەر پڕۆسەی هەرسکردن دەبێت و دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی و غازات، هەروەها هەندێک کەس تووشی ترشەڵۆک دەبن". 

باسیشی لەوە کردووە، زۆربەی خەڵک لە مانگی رەمەزاندا پشت بەو شەربەتانە دەبەستن کە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە، بۆیە پێویستە دووربکەونەوە لێیان، لەبری ئەوە شەربەتە سروشتییەکان بخۆنەوە.













گەلەری