سەردێڕ:

دژی پێنەدانی مووچەکانیان؛ ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە بایکۆتی کارەکانیان کرد

PM:12:58:28/03/2024

848 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی سنوری هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کرد و دەشڵێن، سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و روون نییە کۆمپانیای پاککەرەوە مووچەیان پێدەدات یان وەزارەتی تەندروستی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی سنوری هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کرد و باسیان لەوە کرد، سێ مانگە چاوەڕێی یەک مووچەن و دیار نییە کەی مووچەکەیان دێت.

ئاماژەیان بەوەش کرد، روون نییە کۆمپانیای پاککەرەوە مووچەیان پێدەدات یان وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر و سێ مانگە داوایان کردووە مووچەکانیان بخرێتە سەر مووچەی وەزارەتی تەندروستی و داواکەیان چووتە ئەنجومەنی وەزیران بەڵام بۆیان واژوو ناکەن.

ئەوەشیان خستە روو، ماڵیان لە شوێنی دەوامکردنەکانیانەوە دوورە و تەنانەت پارەی هاتوچۆیان پێ نییە و حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەستی دەستییان پێدەکات.

دەشڵێن، ژمارەیان زیاتر لە ١٠٠ ژینگەپارێزە و داوادەکەن مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان پێبدرێت چونکە ئەوان لە کەرتی تەندروستیدا کاردەکەن و ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتی بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و













گەلەری