سەردێڕ:

فشارە نێودەوڵەتییەکان دەسەڵاتی هەرێمی ناچار بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردووە

PM:11:46:27/03/2024

2804 جار خوێندراوەتەوە

بەردەوامى فشارە نێودەوڵەتییەکان دەسەڵاتى ناچار بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کرد. کۆمسیۆنی عێراقیش، داوایەکی نێچیرڤان بارزانی بۆ زیادکردنی کورسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە رەت کردەوە.


دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەند، خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنن، بەڵام دوور بێت لە دەستوەردانی دەرەکی و بڕیارە سیاسییەکانی دادگای فیدراڵی.

هاوکات، نێچیرڤان بارزانیش دوا بە دوای مەسعود بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا کۆبووەوە و جەختی لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردەوە.

لە لایەکی تریشەوە، کۆمسیۆنی عێراق داواکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ زیادکردنی کورسییەکانی هەڵەبجە رەت کردەوە و رایگەیاند، ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە زیاد ناکەن و وەک خۆی دەمێنێتەوە.

کۆمسیۆنی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە،٢٨ـی ئەم مانگە کۆتایی بە وادەى تۆمارکردنى ناوى کاندیدى حزبەکان دێت و وادەکەش درێژ ناکرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ژێر فشاری نێودەوڵەتی، سەرۆکایەتی هەرێم ١٠ـی مانگی شەشی وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد و بۆچوونەکان بۆ ئەوە دەچن ئەم هەڵبژاردنە باڵانسى هێز لە بەرژەوەندی ئۆپۆزسیۆن بگۆڕێت، ئەوەش بەهۆی ئەو زوڵم و نادادیەی پارتى و یەکێتى ٣٣ ساڵە لە خەڵکی هەرێمی کوردستانی دەکەن.













گەلەری