سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە گۆڕانکارییەکانی؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت

AM:08:19:27/03/2024

636 جار خوێندراوەتەوە

لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا نرخی نەوت بە رێژەی ٠.٤٥٪ بۆ هەر بەرمیلێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە ئەوەش دوای ئەوەهات ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریکا بە رێژەری ٠.٨٪ زیاتربوو لە رێژەی پێشبینیکراو، هاوکات ماوەی دوو رۆژە نرخی نەوت گۆڕانکارییەکانی لە ئاستی سەنتدا ماونەتەوە و لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهانی نەوت، بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٨٠ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە نرخەکەی یەک دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە دیوە.

هاوکات هەفتەیرابردوو، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە و شاندێکی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئاسایش و سەقامگیربوونی ناوچەکە لە ریاز کۆبوونەوە کە ئەوە بووە هۆکاری نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بە رێژەی ٠.٣٥ تا ٠.٤٥٪ بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا کە بە رێژەی ٤.٢٤٪ بوو، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ماوەی مانگێکە، گرژییەکانی دەریای سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە لەیاسادەرچووەکانی یەمەن فراوانتربووە بە رادەیەک کە سەرجەم کەشتیە نەوتییەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بە ئامانج دەگیرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ سەروو ٨١ دۆلار و هێرشەکانی ئۆکرانیاش بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیاش نەوتی گەیاندووەتە سەروو ٨٥ دۆلار.













گەلەری