سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق: چارەسەری کێشەی نەوتی هەرێم کاری لەپێشینەمانە

PM:09:04:26/03/2024

840 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە رێگەی یاسایی و دەستووری کاری لەپێشینەی حکومەتی عێراقە.


ئەمڕۆ سێشەممە، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان، لیژنەی هونەری و یاسایی لە نوێنەرانی وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کاری لەپێشینەی حکومەتی عێراق بریتییە لە چارەسەرکردنی کێشەی نەوتی هەرێم بە رێگەی یاسایی و دەستووری.

ئەوەشی خستووەتە روو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی نەوتی راسپاردووە بۆ ئەوەی لیژنەیەکی تایبەتمەند سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ ساڵیادی راوەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بوو کە لە ساڵی رابردوودا لەسەر بڕیارێکی دادگای فیدراڵی راگیرا و تا ئێستاشهاناردەکردنی نەوتی هەرێم لە بۆرییەکانی بەندەری جەیهانەوە بۆ تورکیا دەستی پێنەکردووەتەوە.


 













گەلەری