سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار بەرز بووەوە

PM:05:13:25/03/2024

48464 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، کە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ، نرخی ١٠٠ دۆلار نزیکەی ٣٠٠ دینار بەرز بووەوە.

هاوکات، ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لەڕێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنەڕووی دۆلارەوە رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٤٩ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار و ٩٢٣ دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکەکە بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

لەو رێژەیە بڕی ١٤ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و ٢٣٥ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار و ٩٢٣ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

رۆژی ٢٢ـی ئەم مانگە بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ١٧ـی ئازار تاوەکو ٢٠ـی ئازار لەلایەن بانکەکان و سەرجەم بازرگانانەکانەوە داواکاری بۆ کڕینەوەی نزیکی یەک ملیار دۆلار پێشکەش کراوە، کە ئەوەش بە بەرزترین رێژەی فرۆشی هەفتانە دادەندرێت لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا.













گەلەری