سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٤٩ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە؛ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

PM:03:49:25/03/2024

13736 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە خستنەڕووی ئەمڕۆدا بە تێکڕا زیاتر لە ٢٤٩ ملیۆن دۆلاریان بەشێوەی کاش و حەواڵە بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی خستووەتە بازاڕەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لەڕێگای سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنەڕووی دۆلارەوە رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٤٩ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار و ٩٢٣ دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکەکە بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو رێژەیە بڕی ١٤ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، بەراورد بە فرۆشی کاش لە دوێنێ یەکشەممە زیادی کردووە بەوپێیەی لە دوێنێدا حەوت ملیۆن و ٨١٨ هەزار و ٩٢٠ دۆلاری بەشێوەی کاش خستووەتە بازاڕەوە.

هاوکات، بڕی ٢٣٥ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار و ٩٢٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

لە ئێستاشدا، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

رۆژی ٢٢ـی مانگی ئازار، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ١٧ـی ئازار تاوەکو ٢٠ـی ئازار لەلایەن بانکەکان و سەرجەم بازرگانانەکانەوە داواکاری بۆ کڕینەوەی نزیکی یەک ملیار دۆلار پێشکەش کراوە، کە ئەوەش بە بەرزترین رێژەی فرۆشی هەفتانە دادەندرێت لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا.













گەلەری