سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

PM:03:53:24/03/2024

2240 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، ١٠٠ دۆلار نزیکەی ٥٠٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام لە ئێستادا نرخی دۆلار دابەزیوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق ٢٤٥ ملیۆن و ٥٤٥ هەزار و ٩٤٧ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

لەو بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندیی لەمڕۆدا خستوویەتییە بازاڕەوە، ٢٣٧ ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٢٧ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و حەوت ملیۆن و ٨١٨ هەزار و ٩٢٠ دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٢٢ـی مانگی ئازار، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ١٧ـی ئازار تاوەکو ٢٠ـی ئازار لەلایەن بانکەکان و سەرجەم بازرگانانەوە داواکاری بۆ کڕینەوەی نزیکی یەک ملیار دۆلار پێشکەش کراوە، کە ئەوەش بە بەرزترین رێژەی فرۆشی هەفتانە دادەندرێت لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا.













گەلەری