سەردێڕ:

بەغدا پارەی دیکە بە مەبەستی دابەشکردنی مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت

PM:01:50:24/03/2024

33272 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ بڕێک پارەی دیکە لە بەغداوە بگاتە هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە.


ئەو چاوگە باسی لەوەشکرد، هێشتا کاتی ناردن و بڕی پارەکە دیاری نەکراوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئاشکرا دەکرێت.

دوێنێ شەممە، وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە دیدارێکیدا لەگەڵ چەند رۆژنامەنووسێک رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی مووچە چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانن و تا ئێستا هیچ بڕیارێکی لێ نەدراوە. وتیشی، "داهاتی ناوخۆ مانگانە لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ ملیار دیناردایە".

پێشتر ئێن ئاڕ تى ئاشکرای کرد، پارتى و یەکێتى بە هاوبەشى بریارى راگرتنى موچەیان داوە سەرەڕای بەردەستبوونى داهات، بەو پێیەى لە ئێستادا حکومەتى کاربەڕێکەر ٦٠٧ ملیار دینارى بەغدا و پارەى پێنج مانگی داهاتى ناوخۆشی لەبەردەستە، ئەوە جگە لە ٢٢ ملیار دینارى هاوکاریی هاوپەیمانان و داهاتى فرۆشتنى نەوت بەوەش پارەى زیاتر لە دوو مووچە بەردەستە بەڵام حکومەتى کاربەڕێکەر بە مەبەست مووچە دابەش ناکات.














گەلەری