سەردێڕ:

عێراق لە وڵاتانی عەرەبیدا دەبێتە یەکەم هەناردەکاری نەوت

AM:09:39:24/03/2024

736 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگدا عێراق بۆ دووەم جار لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە دابینکردنی نەوت بۆ ئەمریکا و ئاستی هاوردەکردنی نەوتی عێراق لە هەفتەی رابردوودا تێکڕا ٢٥٢ هەزار بەرمیل نەوت بووە، کە ئەوەش بەرزترین رێژەی رۆژانەی هاوردەکردن بووە لە ١٦ مانگی رابردوودا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە؛ تێیدا هاتووە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا ئاستی هاوردەکردنی نەوتی عێراق بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢٥٢ هەزار بەرمیلی رۆژانە.

ئاماژە بەوەش كراوە، بە تێكڕا ئاستی هاوردەکردنی نەوتی عێراق رۆژانە ٩٣ هەزار بەرمیل زیادی کردووە بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو کە بە تێكڕا ١٥٩ هەزار بەرمیل نەوت هاوردەکراوە.

ئەوەش خراوەتە روو، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەڕێژەی ٤٢٪ بەرزبووەتەوە، بەراود بە ١٦ مانگی رابردووش لە هەفتەی رابردوودا بەرزترین ئاست تۆمارکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هاوردەکراوە و بە تێکڕا رۆژانە ١٧٣ هەزار بەرمیل نەوت بووە. دەشڵێت، "عێراق لەماوەی مانگی ١ و ٢دا نزیکی ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە و بەوەش لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدا ماوەتەوە".













گەلەری