سەردێڕ:

وەزیری دارایی هەرێم: هیچ بڕیارێک بۆ دابەشکردنی مووچە نییە

PM:04:27:23/03/2024

17408 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو.


ئەمڕۆ شەممە، ئاوات جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم.

پێشتر ئێن ئاڕ تی ئەوەی ئاشکرا کرد، پارەی تەواو لە بەردەست حکومەتی کاربەڕێکەردا هەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو، بەڵام بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و قوباد تاڵەبانی جێگری، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم حجز کراوە.

دواتر وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، سەرجەم وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم رەزامەند بوون لەسەر ئەوەی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش نەکرێت.

هاوکات، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لە ئەنجوومەنی وەزیران بە تێکڕای دەنگی وەزیرەکان بڕیاردرا پارەکەی بەغدا مووچەی پێ دابەش نەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەغدا زیاتر لە ٦٠٧ ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە کردووە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر مووچەی پێ دابەش ناکات، مووچەخۆرانی هەرێمیش، لە مووچەی شەش مانگ، تەنها مووچەی یەک مانگیان وەر گرتووە.













گەلەری