سەردێڕ:

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لە ٢٤ کاتژمێردا چی بوو؟

AM:08:29:23/03/2024

1172 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بەشێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی سیاسی و ئابووری ئاشتیان راگەیاند، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بە رێژەی ٠.٣٥٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی ٠.٤٤٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە هەر بەرمیلێک نەوت بە٨٠ دۆلار و ٦٣ سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ٢٤ کاتژمێری رابردوو دۆلارێک و ١٨ سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.

سەرەڕای ئەوەی کە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە دیوە، بەڵام بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخی نەوت بە رێژەیەکی بەرز گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، ئەوەش دوای ئەوە هات کە ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی نەوت جێگیر نییە و بەگشتی لە سەروو ٨٥ دۆلارەوە بە جێگیری ماوەتەوە، کە ئەوەش پێچەوانەی خواستنەکانی ئۆپیک پڵەس بوو. 

هۆکاری نزمبوونەوەی نرخی نەوت چی بوو؟

بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، دوێنێ هەینی، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە و شاندێکی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئاسایش و سەقامگیربوونی ناوچەکە لە ریاز کۆبوونەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش تاوتوێی هەنگاوەکانی هەرسێ وڵاتەکە کراوە بۆ کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییە هەرێمییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا لەوە زیاتر فراوانبوون بە خۆیەوە نەبینێت.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەکانی رابردوودا؛

هۆکاری بەرزبوونەوەکانی نەوت لە هەفتەکانی رابردوودا کە بە رێژەی ٤٪ بوو، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ماوەی شەش مانگە، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و گرژییەکانی دەریای سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە لەیاسادەرچووەکانی یەمەن سەری هەڵداوە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ سەروو ٨٠ دۆلار و هێرشەکانی ئۆکرانیاش بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیاش نەوتی گەیاندووەتە سەروو ٨٥ دۆلار.













گەلەری