سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم دابەزی

PM:02:12:22/03/2024

17060 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ناجێگیرە و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٦٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەڵام لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێر سێ هەزار دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ هەینی، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٩ دۆلار و ٦٧ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٦٨١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە رۆژی رابردوو، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ سێ هەزار دینار دابەزیوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٩١هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٥٦ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٧٦ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٢١ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٥٦ هەزار دینار













گەلەری