سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە هەرێم ١٤ هەزار دینار بەرزبووەوە؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:11:45:21/03/2024

18100 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی شەوی رابردوو بانکی فیدراڵی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی بۆ ماوەی ٢٣ ساڵی لەسەر یەک بە جێگیری لە ٥.٥٪ هێشتەوە، نرخی زێر لەبازاڕەکانی جیهان گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژووی خۆی و لە ئێستاشدا هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ٢١٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بۆ هەر مسقاڵێک ١٤ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٧١ دۆلار و سێ سەنتە کە ئەوەش بە بەرزترین نرخی گرامێک لە زێڕ داندەرێت لەماوەی ١٠٠ ساڵی رابردوودا و کیلۆگرامێکیش بە ٧١ هەزار و ٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات بازاڕەکانی هەرێمیش بەدەر نییە لە گۆڕانکارییەکان و کاریگەرییەکانی رێژەی سوودی بانکی ئەمریکا و لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا نرخی زێر لە نێوان ١٠ بۆ ١٤ هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە و پێشبینیش دەکرێت لەلایەن سەندیکای زێڕنگرانەوە ٣ هەزار دینار کەمبکرێتەوە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٩٩ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٦٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٨٦ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٣٢ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٦٥ هەزار دینار













گەلەری