سەردێڕ:

دوای مانەوەی رێژەی سوود؛ نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە

AM:08:27:21/03/2024

728 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە بانکی فیدراڵی ئەمریکا رێژەی سوودی بۆ ٢٣یەمین ساڵ لەسەر یەک بە جێگیری هێشتەوە، ئەوەش وایکرد کە بازرگانان روو لە بازاڕەکانی نەوت بکەنەوە و لە ئێستاشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە رێژەی ٠.٦٠٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە، هاوکات لە پاڵ نەوتی برێنتدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بەرزبووەتەوە بۆ ٨١ دۆلار و ٧٩ سەنت.

لەلایەکی تریشەوە، چاودێرانی ئابووری بازاڕەداراییەکان و شارەزایان لە پێنوێنی جیهانی نەوت، ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆمانەوەی ریژەی سوودی بانکی وەک خۆی، کە هۆکارێکی تر بووە بۆ بەرزبوونەوەی نەوت چونکە ئەوە وادەکات بازرگانان لە دراوەکانەوە بگەڕێنەوە سەر بازاڕەکانی وزە دوای ئەوەی کە لە راپۆرتەکاندا ئەوە خرایەروو نەوتی خاو لە کۆگاکانی ئەمریکادا کەمبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە، لە کاتێکدا خواستی جیهانی بۆ دەستراگەیشتن بە نەوتی خاو لە بەرزبوونەوەدایە. 

ئەوەش لە کاتێکدایە، هۆکاری بەرزبوونەوەکانی نەوت لە هەفتەکانی رابردوودا کە بە رێژەی ٤٪ بوو دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ماوەی شەش مانگە، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و گرژییەکانی دەریای سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە لەیاسا دەرچووەکانی یەمەن سەری هەڵداوە، و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ سەروو ٨٠ دۆلار و هێرشەکانی ئۆکرانیاش بۆ سەر کەشتیە نەوتی و کێڵگە نەوتیەکانی روسیاش نەوتی گەیاندووەتە سەروو ٨٥ دۆلارەوە.













گەلەری