PM:05:31:20/03/2024
1844 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا لە هەرێم ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا لە هەرێم ، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینارەوە مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازارەکانی دراو نرخەکەی ٣٠٠ دینار دابەزی.
هاوکات، بانکی
ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنەڕووی دۆلارەوە رایگەیاند، بەتێکڕا ٢٥٤ ملیۆن
و ٤٧٠ هەزار و ٦٤٠ دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە خستووەتە بازاڕەوە کە رێژەیەکی
زۆری بەشێوەی حەواڵە بووە.
لەو رێژەیەش،
٢٣ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و بەراورد بە رێژەی فرۆشی کاشی دوێنێ
سێشەممە بەرز بووەتەوە.