سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:05:03:20/03/2024

1736 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، نرخی زێڕ دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و هەر مسقاڵێک نزیکەی چوار هەزار دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٩ دۆلار و ٢١ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٢٠٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە رۆژی رابردوو، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ چوار هەزار دینار دابەزیوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٨٨ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٥٣ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٧٣ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥١٨ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٥٣ هەزار دینار












گەلەری