سەردێڕ:

بانکی ناوەندی رێژەیەکی زۆری دۆلار خستەبازاڕەوە؛ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:12:05:20/03/2024

26144 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە خستنەڕووی ئەمڕۆدا زیاتر لە ٢٥٤ ملیۆن دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکەکە بەشێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە. لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنەڕووی دۆلارەوە رایگەیاند، بەتێکڕا ٢٥٤ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار و ٦٤٠ دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە خستووەتە بازاڕەوە کە رێژەیەکی زۆری بەشێوەی حەواڵە بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە ٢٣ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و بەراورد بە رێژەی فرۆشی کاشی دوێنێ سێشەممە بەرزبووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٢٤٥ ملیۆن دۆلاریان فرۆشتووە و لەو رێژەیەش زیاتر لە ٢٢٦ ملیۆنی بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە، زیاتر لە ١٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.













گەلەری