سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە جیهاندا دابەزی و لە هەرێم بەرز بووەوە

PM:06:15:19/03/2024

1228 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٥٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٩ دۆلار و ٢٢ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٢٢١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی هەر مسقاڵێک دوو بۆ سێ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٩٢ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٥٧ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٧٧ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٢٢ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٥٧ هەزار دینار













گەلەری