سەردێڕ:

لە رۆژانی نەورۆزدا؛ دەروازەی حاجی ئۆمەران کراوە دەبێت؟

PM:05:21:19/03/2024

620 جار خوێندراوەتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران راگەیاند، لە رۆژانی نەورۆزدا هامووشۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەکەیاندا بەردەوام دەبێت و راناوەستێت.


ئەمرۆ سێشەممە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، ئاگاداری کۆمپانیاکان و بازرگانان و تەواوی هاوڵاتیان دەکەنەوە لە رۆژانی نەورۆزدا هامووشۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەکەیاندا بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهەمان شێوە لە دەروازەی سنووری تەمەرچینی ئێران لە رۆژانی نەورۆزدا هامووشۆ بەردەوامی دەبێت و راناوەستێت.

هاوکات، بە گوێرەی رۆژژمێری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، رۆژانی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ـی ئەم مانگە لە سەرتاسەری هەرێم پشووی فەرمیی دەبێت و دوێنێ حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی دەوڵەت پشووی فەرمییە.













گەلەری