سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٤٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە؛ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:03:05:19/03/2024

1228 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە خستنەڕووی ئەمڕۆدا زیاتر لە ٢٤٥ ملیۆن دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکەکە بەشێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە. لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلکترۆنی خستنەڕووی دۆلارەوە رایگەیاند، بەتێکڕا ٢٤٥ ملیۆن و ٦٢٢ هەزار و ٧٢٤ دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە خستووەتە بازاڕەوە کە رێژەیەکی زۆری بەشێوەی حەواڵە بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە ١٨ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و بەراورد بە رێژەی فرۆشی کاشی دوێنێ دووشەممە دابەزیوە.

باسی لەوەش کرد، بڕی ٢٢٦ ملیۆن و ٩٩٢ هەزار و ٧٢٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٢٤٢ ملیۆن دۆلاریان فرۆشتووە و لەو رێژەیەش زیاتر لە ٢٢١ ملیۆنی بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.













گەلەری