سەردێڕ:

نرخی دۆلار بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزی

AM:10:59:18/03/2024

14396 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی بۆماوەی چەند رۆژێک دۆلار لە ١٥٠ هەزاردا جێگیر بوو، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.


ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم دۆلار بەراورد رۆژی رابردوو ٣٠٠ دینار دابەزی و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لەرێگای سەکۆی خستنەڕووی دۆلار رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٤٠ ملیۆن و ٧١٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلارییان بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە کە زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش، هەروەها زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

پێشتریش، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی فراوانکردنی ئاستی بازرگانی ناوخۆی و دەرەکی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە بانکە سزادراوەکان بۆ کەمکردنەوەی سزاکان لە گفتوگۆدان. وتیشی، "بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز دەکەنەوە".













گەلەری