سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا چەندە؟

PM:06:13:17/03/2024

10596 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٥٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە دوێنێ شەممە، نرخی زێڕ جێگیرە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٩ دۆلار و ٣٢ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٣١٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی زێڕ تا رادەیەک بە جێگیریی ماوەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٩٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٦٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٨٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٢٥ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٦٠ هەزار دینار













گەلەری