سەردێڕ:

ئەمڕۆ؛ بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

PM:01:35:17/03/2024

904 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە تێکڕا زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە خستووەتە بازاڕەوە کە زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لەرێگای سەکۆی خستنەڕووی دۆلار رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٤٠ ملیۆن و ٧١٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلارییان بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو رێژەیە بڕی ١٠ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و ٢٣٠ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٦ـی مانگی ئازار بانکی ناوەندیی عێراق لە رێگای سەکۆی ئەلیکترۆنی تایبەت بە خستنەڕووی دۆلار رایگەیاند، لەماوەی ١٠ رۆژی رابردووی خستنەڕووی دۆلاری فەرمی بەشێوەی کاش و حەواڵە بە تێکڕا دوو ملیار و ١٥٨ ملیۆن و ٥٣٤ هەزارو ٢٠٣ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە ٨.٧٪ـی بەشێوەی کاش بووە کە بەرامبەرە بە ١٧٩ ملیۆن و ٧٧٨ هەزار دۆلار بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک و بەراورد بە دوو هەفتەی یەکەمی مانگی رابردوو ئاستی فرۆشی کاش بە رێژەی ٥٢٪ زیادی کردووە.

هاوکات عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی فراوانکردنی ئاستی بازرگانی ناوخۆی و دەرەکی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە بانکە سزادراوەکان بۆ کەمکردنەوەی سزاکان لە گفتوگۆدان. وتیشی، "بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز دەکەنەوە".













گەلەری