سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

PM:12:25:17/03/2024

2132 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ناسەقامگیری مامەڵەی بازگانانەوە ماوەی دوو رۆژە دۆلار لە ١٥٠ هەزار دیناردا جێگرە و ئەمڕۆش لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و لە ئێستاشدا تاوەکو کاتەکانی نیوەڕۆ ١٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزی و ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٥٠ هەزار دینار.

دوێنێ شەممە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بە بانکەکان و بازرگانانەوە فرۆشراوە، کە لەو رێژەیەش فرۆشی حەواڵە ٩١.٣٪ تێکڕای فرۆشی پێکهێناوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار هەوڵدراوە بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بۆ رێگەگرتن لە دەستڕاگەیشتن بە دۆلاری نافەرمی زیاتر لە ملیاریک دۆلار بخرێتە بازاڕەکانی ناوخۆوە. دەشڵێت، "رێکارەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار چڕتر بووەتەوە."

لەلایەکی تریشەوە عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی فراوانکردنی ئاستی بازرگانی ناوخۆیی و دەرەکی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە بانکە سزادراوەکان بۆ کەمکردنەوەی سزاکان لە گفتوگۆدان. وتیشی، "بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز دەکەنەوە".













گەلەری