بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٣٥ ملیۆن دۆلاریان بە نرخی فەرمی بەشێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە. لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بڕی ٢٣٥ ملیۆن و ٤١٤ هەزار و ٩٩٠ دۆلاریان بە نرخی فەرمی فرۆشتووە .
ئەوەشی خستووەتە روو، لەو بڕە نۆ ملیۆن
و ٢٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، زۆرینەی فرۆشی
دۆلاری بانکەکە بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە بۆ هاوسەنگکردنی بڕی فرۆشی دەرەکی، بە
بڕی ٢٢٦ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٩٩٠ دۆلار بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ بانکی
ناوەندیی عێراق رایگەیاند، رێژەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە رێژەی
٥٪ بەرزبووەتەوە و بە تێکڕاش نزیکی ٢٢١ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە، لەو رێژەیەش نزیکی
٢٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.