سەردێڕ:

لەبارەی بەهای دینارەوە؛ پارێزگاری بانکی ناوەندی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە

PM:01:59:14/03/2024

5376 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەسەر بەهێزکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیدا کۆبوونەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوە کرد، لیژنەکە بە سەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیدا کۆبووەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی سیاسەتی نەختینەیی و سیستمی بانکی لە وڵات و رێکارەکانی بەهێزکردنی بەهای دینار لە بازاڕدا.

لەوبارەیەشەوە، عەتوان عەتوانی باسی لەوە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە گرنگی بەدواداچوون و چاودێری دۆسیەی ئابووری سیاسەتی نەختینە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئاڵەناگرییەکانی بەردەم بانکی ناوەندی کردووە.

دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە کارە پێکەوەییەکانیان لەگەڵ بانکی ناوەندی بۆ بەهێزکردنی بەهای دینار و چاودێری کردنی بازاڕ لە پێناو کەمکردنەوەی بارگرانی سەر هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەی بەرزی نرخی دۆلار.

لایخۆشییەوە، پاریزگاری بانکی ناوەندی باسی لەوە کرد، پێویستە رێکاری بنەڕەتی بۆ چاودێریکردنی حەواڵەکردن و مامەڵەکردن بە دراوەوە.

لە راگەیاندراوەکەی لیژنەی داراییدا ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پێوەرە نێوەدەوڵەتییەکان و پلانەکانی داهاتوو بۆ بەرزکردنی ئاستی بانکەکان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بانکە جیهانییەکاندا کردووە.













گەلەری