سەردێڕ:

نرخی نەوت جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کرد

AM:08:25:14/03/2024

600 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی نرخی نەوت بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نزمیدا جێگیر بوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار و ١١ سەنت بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ، بەگوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت ، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٩ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنی نرخەکەی دۆلارێک و حەفتا سەنت بەرزبووەتەوە.

چاودێرانی ئابووریش ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ، کەمبوونەوەی نەوتی خاو لە کۆگاکانی ئەمریکادا و زۆربوونی خواستی جیهانی لەسەر نەوتی خاو.

لەلایەکی دیکەشەوە رۆژی رابردوو، فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئۆکرانیا، یەکێک لە پاڵاوگە گەورەکانی نەوتی روسیایان کردە ئامانج بە ناوی روسنفت، کە ئەو هێرشە بەیەکێک لە هێرشە بەهێزەکانی ئۆکرانیا دانرا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ، ئەوەش راستەوخۆ کاریگەری خێرای لەسەر نرخی نەوتی خاو دروست کرد.

ماوەی شەش مانگە ، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و گرژیەکانی دەریای سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە لەیاسا دەرچووەکانی یەمەن سەری هەڵداوە، ئەو گروپە لەیاسا دەرچووانە هێرشدەکەنە سەر کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوت لە دەریای سور و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ سەروو ٨٠ دۆلار.













گەلەری