سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

PM:04:30:13/03/2024

1588 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ١٦٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیش، بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ دوو تا سێ هەزار دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٩ دۆلار و ٥٨ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٥٤٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ دوو هەزار بۆ سێ هەزار دینار دابەزیوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٩٦ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٦١ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٨١ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٢٦ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٦١ هەزار دینار













گەلەری