سەردێڕ:

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار دابەزی

AM:11:25:13/03/2024

1928 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەراورد بە رۆژی رابردوو ٢٠٠ دینار نزمبوونەوە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەلایەکی تریشەوە بانکی ناوەندیی عێراق رۆژی ١٢ـی ئازار رایگەیاند، رێژەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە رێژەی ٥٪ بەرزبووەتەوە و بە تێکڕاش نزیکی ٢٢١ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە، لەو رێژەیەش نزیکی ٢٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

 

ئەوەش لە کاتیکدایە، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمرۆ رێژەی فرۆشی کاش بەرزبێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٤ ملیۆن دۆلار وئەوەش دەبێتە هۆی دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار لە بازارەکانی هەریم، پێستریش جەبار گۆران وتەبیژی بازاری دۆلارەکەی سلیمانی بە ئین ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار رووی لە نزمبوونەوەیە و ئەگەر بێت رۆژانە فرۆشی کاشی بانکی ناوەندی بگاتە زیاتر لە ٢٨ ملیۆن دۆلار ئەوە نرخی دۆلار دادەبەزێت بۆ خوار ١٤٩ هەزار دینار.













گەلەری